پەیمانگەی سۆرانی ناحکومی
پەیمانگەی سۆران بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر یەکێکە لە پەیمانگە ناحکومیەکانی دەڤەری قەزای سۆران کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمە کوردستانە
کە دەرچووانی پۆلی 9ی بنەرەتی و 10،11،12 وەردەگرێت، قوتابیان بە بڕوانامەی پۆلی ٩ی بنەرەتی دەتوانن ببەن بە خاوەنی بروانامەی دیبلۆمی باوەر پێکراو لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ، کە خوێندن لە پەیمانگاکەمان بۆماوەی ٥ ساڵە
دەوامی پەیمانگەی سۆرانی ناحکومی ئێوارانە و لە کاتژمێر (٣:٠٠) دوای نیوەرۆ دەست پێ دەکات تاکو کاتژمێر (٨:٠٠) ئێوارە و زیاتر بە پێی خشتەی وانەکان، هەموو
رۆژەکانی هەفتە جگە لە رۆژانی (هەینی و شەممە) پشووی فەرمی پەیمانگەیە
پرۆگرامی خوێندن لە پەیمانگە بە پێی سیستەمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە وە زانیاری و رێنمایەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگەکان و مەشق کردن ئاراستەی پەیمانگە دەکرێت
قوتابی وەرگیراو لە پەیمانگە پێویستە دەرچووی پۆلی (٩) ی بنەرەتی یاخود قوتابی ئامادەیی بێت بەمەرجێك دەرچووی پۆلی (١٢) نەبێت
8:00 - 3:00
دەوامی پەیمانگە لە کاتژمێرە ٣ ئێوارە تاوەکو ٨ ئێوارە دەستپیدەکات
5
خوێندن لە پەیمانگاکەمان بۆماوەی ٥ ساڵە
خوێندنی ئەکادیمی
پەیماناگەکەمان لە پێنج قۆناغ پێک دێت دوای تەواو کردنی سەرجەم قۆناغەکان بەسەرکەوتووی برونامەی دیبلۆم دەبەخشرێتە قوتابیان
:قۆناغی یەکەم
Microsoft Office Word 2010 , Information technology , Internet-Communication Technology , Operating System – Windows 7
:قۆناغی دووەم
Microsoft Power Point 2010 , Database – Access 2010 , Microsoft Excel 2010 , Adobe Photoshop + Premier
:قۆناغی سێیەم
workstation Administration , Web base Technology + HTML , Operating System Linux, CISCO , Visual Basic
جیا لە وانەکانی کۆمپیوتەر
پەروەدەری ئیسلامی: قۆناغەکانی یەکەم و دووەم
عەرەبی: قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم
کوردی و ئینگلیزی : لە سەرجەم قۆناغەکان دەخوێنن
بیرکاری: قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم
فیزیا : یەکەم و دووەم و سێیەم
مافی مرۆڤ : قۆناغی یەکەم
پەروەردەی وەرزش: قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم
مەدەنی : قۆناغی پێنجەم
پەیمانگا ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت لە دوای تەواوکردنی قۆناغی سێیەم