مێژووی پەیمانگە

پەیمانگەی سۆرانی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر لە ساڵی 2013 دامەزراوە، وەک یەکەمین پەیمانگەی دامەزراوی ناحکومی لە شاری سۆران، پەیمانگەکەمان لە ئێستادا خاوەنی چوار خولی دەرچوونە. بە شانازیەوە پەیمانگەکەمان توانیویەتی هەلی خوێندن بۆ سەدان قوتابی و کادری دام و دەزگاکان وکوڕو کچی شەهید فەراهەم بکات، وە  لەگەل ستافێکی ئه کادیمی و زانستی لە ڕیزبەندی پێشەوەی پەیمانگەکانین

ئامانجی ئێمە

ئامانجی ئێمە، قوتابی لە هەموو لایەنەکانی زانستی کۆمپوتەر پێ بگەیەنین و  دروست کردنی تاکێکی ئەکادیمی و زانستی بۆ ناو کۆمەڵگا، وە ڕاهاتن لەگەڵ گۆڕانکاریەکان و پێشهاتەکانی تەکنەلوجیا.

 

پرۆگرامی خوێندن

پرۆگرامی خوێندن، بە پێی سیستەمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، وە ڕێنماییەکان لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی پەیمانگەکان و مەشق کردن ئاراستە دەکرێت

بۆچی پەیمانگەی سۆرانی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر هەڵبژێرین؟

پێکهاتووە لە باشترین ستافی ئەکادیمی  بە توانا

قوتابی وەرگیراو، بە بێ ڕەچاوکردنی (تەمەن، ڕەگەز، نمرە (وەردەگیرێت

کرێی خوێندن ساڵانە بە شێوەی قیست دەبێت

کرێی خوێندن بۆ کوڕ و کچی شەهیدان و زیندانیە سیاسیەکان لە ئەستۆی حکومەتە

بە لەبەر چاو گرتنی باری ئابووری و بژێوی قوتابی، هاوکاری تەواوی قوتابی دەکرێت

قوتابییە یەکەمەکان  دەبەخشرێن بە ڕێژەی      ٥٠٪،  ٢٥٪،  ١٥٪

باڵەخانەی پەیمانگە

باڵەخانەی پەیمانگە لەسەر ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە ڕێکخراوە، کە تیایدا هۆڵەکانی خوێندن بە باشترین شێوە ئاماددە کراوە، وە سەرجەم پێداویستیەکانی خوێندن تیا فەراهەم کراوە، ژمارەی هۆڵەکانی خوێندن بریتین لە ١٥ هۆڵی خوێندن لە گەل  هەبوونی شەش تاقیگەی کۆمپیوتە، لەگەڵ هەبوونی هۆڵی سیمینار و ژووری یەکەی تەندروستی، لەگەڵ بوونی باخچەیەکی ڕازاوە بۆ کاتی پشووی قوتابیان، هەروەها بوونی یاریگای وەرزشی تۆپی بالە و تێنسی سەر مێز بۆ چاڵاکیەکانی قوتابیان و پەیمانگە

دەوامی پەیمانگەکەمان

دەوامی پەیمانگەکەمان ئیوارانە کاتژمێر ٣ ی دوای نیوەڕۆ دەست پێ دەکات تاکو کاتژمێر ٨ی ئێوارە، جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە کە پشووی فەرمیە